ژوئن 13, 2024

 ترجمه کُردی پیام رفیق اشرف دهقانی به توده‌های تحت ستم ایران

 ترجمه کُردی پیام رفیق اشرف دهقانی به توده‌های تحت ستم ایران بصورت پی دی اف

پیامی ئەشرەف دێهقانی بۆ جەماوەری ژێر ستەم، ژنان و پیاوان، لاوانی جەنگاوەر و ئینقلابی ئێران

به دڵێکی پڕ له قین و توڕەیوە بەرابەر به دوژمنانمان، سلاو لە ئێوە کارگەران، زەحمەتکێشان و هەموو ستەم‌لێکراوانی شوڕشگێڕی ئێران، له ئێوە ئەی لاوانی خەباتگێر، به تایبەت ژنانی ئازا و جەنگاوەر، که سەرەڕای هەموو چەشنه هەلو مەرجێکی پۆلیسی، باخەبەر بوون ئێوە له وەحشیگەریەکانی به کرێگیراوانی ڕەژیمی کۆماری ئیسلامی، به ئازایەتێکی بێ وێنه و شایانی ڕێز، خیابانەکانی سەراسەری وڵاتتان کردوتە مەیدانی جەنگ له گەڵ دوژمندا.

له هەل و مەرجێکدا که کۆمەڵگای ئێران خەریکی تەقینەوە بوو، کوژرانی کچێکی کورد، (ژنیا ئەمینی) که به دستی به کرێگیراوانی “گشت ارشاد” له زندانی ئەو رێکخراوە  سەرکوتگەرە له تاران خوێنی ڕژا، بوو به بەڵاچەیەک بۆ گڕ سەندنی ئاگرێکی گەورە که تەواوی ئێرانی تاڵان کراوی داگیر کرد. ئاگرێک که تەنیا به گوڕانکاریکی قوڵی ئابوری و کومەڵایەتی، واته ئینقلابێکی سوری سەرکەوتوانه نەبێ ناکوژێتەوە. شۆڵەکانی ئەم خەباته ئەگەر له پێشدا له تاران و سقز گڕی سەندو بەرز بووەوە، ئیستا سەراسەری وڵاتی داگیر کردوە.

جەماوەری ئینقلابی ئێران!

خەڵکانی ستەم لێکراوی جیهان، ئەمڕۆ شایەتی پیشانگاکانی زۆر شکۆداری و قارمانیەتی ئێوەن. خەبەرداری کردەوەی بێباکانه و ئینقلابی ئێوە ژنانی ئازادیخوازن، هەر له کچی لاو و کەم تەمەنوە بگرە تا پیرەژنەکان به موی سپیەوە، بو لابردن و  فەڕەدانی لەچەک و ڕوسەری (حجاب)  که نیشانەی دیلیەتی ژنه، له پێش چاوی هیزی سرکوتگەر کۆماری ئیسلامی، به ناوی “گشت ارشاد”، هەر ئەو کەسانه که له ساڵی ١٣٥٨ بۆ بتەوە کردنی بناغه‌ی ڕەژیمی ژێردەستەی ئیمپریالیزم واتا کۆماری ئیسلامی، له سەر خیابانەکان بزماری سەرپانیان ئەچەقانه توێڵی ژنانی بی ڕوسەری و به تیخی ژلیت خەتیان ئەکێشا به ڕۆمەتیانا. شایەتی بەر هەڵستی ڕقو قیناوی جوانەکانمان له گەڵ به کرێگیراوانی ڕژیم چه له جلوبەرگی مەدەنی و چه به یونیفورمەوه، هێرشیان بۆ سەر شوێنە و بارەگاکانی سەرکوتگەری جمهوری ئیسلامی، ئاگر تێبەردانی پایەگاکانی پۆلیس، دەست به سەرا گرتنی فەرمانداری، کەڵانتری، شارەداریەکان و دەفتەری ئیمام جومعەکان. شایەتی خەباتی هەره بێباکانه و قارمانانه و تەن و تەن ئێوەن که به دەستی خاڵی لە بەرانبەەر نۆکەره وحەشی و بی ڕەحمەکانی ژڕیمی حاکم. هەموو چەوساوەکان و ستەم لێکراوەکان و خەڵکی ئازادیخواز، له هەموو شوێنێک که هەن لەم ئاخێزه بێباکانه که نیشانەی دەرجەی زانیاری و فامی ئیمقلابی جەماوری ئیمەیە، هیوا به داهاتوی ڕوناک تێدا ئەبێنرێت.

بلێسە سەندنی هەرچی زۆرتری، توڕەی جەماوری ژێر دەسەڵات و ستەم لێکراوی ئێمە، له دوا ڕۆژەکانی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، سەرچاوە و ڕیشەکەی له خەباتی توندو تێژی چینایەتی کۆمەڵگای ئێران وەرگرتوە، وە نزیکترینیان لە ئاخێزە گەورەکەی سالێ ١٣٨٨ خوی پیشان دا. دوا به دوای ئەم ئاخێزه، ڕاپەڕینەکانی مانگی بەفرانبار ساڵی ١٣٩٦ و خەزەڵۆەری ساڵی ١٣٩٨، جەماوەری، دەست له گیان شۆردو، به شۆرشیکی مەزن دژ بەو دؤخه که تیا ئەژیان، ڕژیمیان خسته ناو گێژه لولێكی واوە که ناچار بوو، ڕومەتی جەنایەتکارانەی خوی دەرخات و تەنانەت، به دواکەوتوترین توێژەکانی خەڵک پیشانیدا. ئەم ئاخێزه قارەمانانە و بەردوامی خەباتی چینایەتی له شکڵو قەوارە جۆراوجۆردا، کوماری ئیسلامیان رۆبەڕوی تەنگوچەڵەمەی ڕەوای (مەشروعیت) سەخت و توند کردوە. تا ڕادەیەک که سەرەڕای فێڵو درۆ که سرووشتی تایبەت ڕژیمه، دەستی دایە پروپاگەندی، ریاکارانه و میدیای یارمەتی دەری له دەروەی وڵات، هێشتا چەکەکانی فریو و ڕیای  بەرانبەر به جەماوەر ژنگییان هێناوە و خەڵک فریویان نەخوارد و هەموو کەس زانی که ئەم ڕژیمە تەنیا به زوانی رق و قین دژ به ئینقلاب نەبی توانای وتووێژ له گەڵ جەماوردا نیە.

ئێمە ئەمڕۆ شایەتین، لە ئاخێزی ئاخرجاری جەماوەری بێباکی ئێران، له خەباتی قارەمانانەی خویان ئازمون و دەرس وەرئەگرن. ئەم ئەمره چ له همەلایەن بوونی درۆشمە ئینقلابی و ڕادیکاڵی پێشو له خۆپیشاندان و چ بزوتنەوەکانی خەڵک بەرانبەر به هێزه سەرکوتکەرەکانی ڕژیم خۆی نیشان داوە. ئەم ڕۆژانه ئیتر دروشمەکانی “مرگ بر جمهوری اسلامی” و “جمهوری اسلامی نابود باید گردد” “جمهوری اسلامی نمی‌خوایم نمی‌خوایم” لە خۆپیشاندانی جەماوەردا ئەگاتە گوێیمان، تا ئەو جێگایە که لە ناو میدیاکاندا  بی بی سی که پێشتر تەنیا درۆشمی “مەرگ بر دیکتاتوری” بەڵاو ئەکردەوە، ئیستا مجبورە تەنانەت درۆشمێک که بۆ یەکمین جار له لاین خوێنکارانی  خەباتگێری زانستگای تاران هاواریان ئەکرد “گشت ارشاد بهانه است – اصل رژیم نشانە است.” بەڵاو کاتەوە.

سەبارەت به جموجۆلی هێزە ئینقلابیەکان له مەیدانی خەباتدا، ئەگەر له ئاخیزی ساڵی ١٣٨٨دا سەرەڕای له بەرچاوگرتنی، بەڵاو بوونەوەی هندێک بیروباوەڕی ڕفورمیستی ساویلکه، وە دوری کردن له تووڕەی ئینقلابی یا ووتەی ئەوان (خشونت) کاتێ که بڕێک کەس به کرێگیراوەکانی بەر ئەدا، ئێمڕۆ بەڵام جەماوری ئینقلابی ئێمه، ئەزانن که هێزەکانی دوژمن به بێ هیچ لێبوردنو ڕەحم پێ کردن، ئەبێت ئەجۆره کە شایانی خوێن ڕێژ و پاسەوانەکانی باردوخی نکبت باری دەسەڵات ئەبێت سزا بدرێن. هەر ئەمە ئەبێته هۆی ترسان له توڵه سەندنی خەڵک و دوو دڵی له ناوی ڕیزی سەرکوتگەراندا. 

ئەبێ قورس پێداگرین، که هیزەکانی سرکوتگەری ئیستا، تەنیا پارێزەری کوماری ئیسلامی نین بەڵکو له بنەڕەتدا پشتیوانو لایەنگری سەرمایەداری که دۆستی  ئیمپریالیزمی غارەتگەر له ئێراندان و پاسەوانی بەرژەوەندی ئەوانن له ئێراندا. له ڕاستیدا، ئەم چەوسێنەرانه که هەژاری و کوڵۆڵی جوراوجوریان داسەپاندوە به سەر کریکارانو جەماوەریتری ستەم لێکراوی ئێران و خوێنی خەڵکیان کردەوتە شوشەوە، به بێ هێزی چەکدارەکانیان، هەر لە ئەرتش بگرە تا سپای پاسدارانو و بەسیج و جاشو هتد، تەنیا یەک ڕۆژ توانای دەسەڵات داریان به سەر کۆمەڵگادا نیه.

حەقیقەت ئەمەیه، که بیانووی سەرکی خەباتی خەڵک دەستوەیەخه بوونو شەڕی خیابانی، چه لەم ڕۆژانەدا چه له ڕابوردودا، له مەسەلەیەکی ئاشکرادایە و ئەوەش ئەمەیە که بەرژەوەندی زۆرینەی تاکەکانی کۆمەڵگای ئێمە دژی بەرژەوەندی هندیکی سەرمایەدارە، ئەوانەی که به چەوسانەوەی کرێکاران و غارەتی سەرچاوە سروشتیەکان، واته له سەر سەروەت و سامانی هەموو خلکەکانی ئێران ورگیان زل کردوە. ئەوانەی که هەلومەرجی، ژیانی زۆرینەیان کردوەتە جەهنەمو داواکاری درێژە پێدان به توندو تێژی زاڵمانەی ئیستان. ئەم چوسێنەرانە هێشتا، ئەگەر لەبەرابەر جەماوەر مەجبور بن که دوکانی کۆماری ئیسلامی له ناوبەرنو ڕژیمێکی نائاینی (سکولار) بێرنە سەرکار، هیچ کاتێک دەس لە مشەخۆری ولاوورگەی هەڵناگرن. بەتایبەت، سیستەمی سەرمایەداری جیهانی که غەرقه لە گیروگرفتی سیاسی و تەنگوچەڵمەی ئابوری، مانەوەی ژیانی خۆی تەنیا له سەپاندنی زیاتری هەژاریو کڵۆڵی به سەر زۆرینەی خەڵکدا ئەبینێت.

هەرلەبەر ئەم،زۆر گرنگه، له بیرمان نەچێت که سەرمایەدارەکان چه له کوماری ئیسلامی و چه بێ ئەوان، بێ سەپاندنی جەنگێکی تەواو عەیار به سەر خەڵکی ئێمەدا، له سەرکوت کردنو جەنایەت دەست هەڵ ناگرن. یا ئەبێ ئەو پەستی و دوخە نەکبەتباری که سەپاندراوە  قەبوڵ کەن، یا هەر بەم جورە که ئێوە خەڵکانی لێهاتوو قارەمانی ئێران ئیستا نیشانی ئەدەن، ئەبێ به بێ بڕانەوە جەنگ به مەبستی نابودی سیستەمی سەرمایەداری ئەوان دەست پێبکرێت. ڕونه که ئەو دروشمانه که جەماوەری ئیستا ئێمه هەڵیان بژاردوە و له خۆپیشاندانەکاندا ئەێڵێن، وەک “وای به روزی که مسلح شویم” یا “ما زن و مرد جنگیم، بجنگ تا بجنگیم” یا “می‌کشم، می‌کشم آنکه برادرم کشت” که لەم رۆژانەدا به دروشمی “می‌کشم، می‌کشم هر آنکه خواهرم کشت” تەواوتر کرواوە، ئەمانه هەموو نیشانە ئەوەیە که جەماوەری جەنگاوەری ئێمه گەیشتونەتە ئەوەی که پێویست به هەڵگرتنی چەکە و ئارەزو و خواستی ئەوان ئەوەیە که هەلسن بۆ خەباتی چەکدارانه دژ به دوژمنانمان.

بەڵام لاوازی خەڵکی ئێمه ئەمڕۆ نەبوونی ڕێکخراویکی کمونیست وەک ڕێکخراوی “چریکه فدایەکانی خەڵک”ی ساڵەکانی ٥٠ هەتاویە. پێشینان لە کۆنەوە ووتویانه “چارەی ڕەنجبەران یەکیەتی و ڕێکخراویکه” هەر لە بەر ئەم گرنگیە، کریکاران رەنج بینیو وە زەحمەتکێشانی زوڵم لێکراو وە جەماوەری ستەم لێکراو، ئەبێ بتوانن ڕێگاو چۆنیەتی رێکخستنی چەکدارانەی خۆیان بدوزنەوە. به بڕوای ئێمە ئەم چونیتە و ڕێگایە ئەبێ به رێکخستنی گروپی سیاسی – جەنگی بریەتی بێت له کرێکارانی ئاگا و لاوانی ڕۆشنبیری ئینقلابیە دەست پێبکات، بەڵام ئەبێ تەواو نهێنیەکان پارێزو و تێدا گونجاو بن. ئەم گروپانه له همان کاتدا که بۆ ئامانجی لاواز کردنو نابودی دوژمن هجومی چەکدارنه ئەکەن سەریان، ئەبیت بۆ بەرز کردنەوی پلەی زانستی سیاسی جەماوەر دەست بدەنه بەڵاو کردنەوی ئەفکاری ئینقلابی (کومونیستی ڕاستەقینه) تا ڕێگا خوشکەن بو ئامادەو کۆکردنەوی خەڵک لە باری سیاسی و چەکداریەوە، تا جەماوەرێکی وریا و چەکدار بتوانن جەنگ لە گەڵ دوژمن تا سەرکەوتن و دامەزراندنی کومەڵگایەکی دموکراتیک سەربەخۆ وە به بێ ئیمپریالیستەکان درۆشمی نان، کار، مەسکەن، ئازادی، تێدا مسۆگەر کرا بێت.

10 چەن تێبینی ئەخەمە بەرچاو:

١ – له جەنگه خیابانیەکانی ئەم جاره، تەنانەت له جاران زۆرتر دەوری ژنانی پیشەنگ و خەباتگێڕی ئێران سرنج ڕاکێشتر بوو. ژنان له هەموو کۆبونەوەکان و خؤپیشاندانەکان ڕەوڵی ڕەنگین‌تریان هەیە و ووتنی درۆشمی ڕادیکاڵتر له برابەر هیزه سەرکوتکەر له ڕێزی پیشەوە بوون. ئەمە گولەیەکە بۆ ناو دڵی ڕەشی دژمن و مژدەیەکه بۆ به دەست هێنانی ئازادی تەواو کە تەنیا له کومەڵگای سوسیالیستیدا که سرووشتی له گەڵ دموکراسی ڕاستەقینه هەیە، و شایانی جێ به جێ بوونه. “ژن، دمکراسی، ئازادی.”

٢ – تەجرەبە پیشانی داوە کە کاتێک جەماوەر له چوارچێوەیکی پانوپڕدا هەلسن بۆ خەباتی ئینقلابی و ڕژیمی حاکم ئەکەوێته کەوتن، کەسانی که پەیوەندیان هەیە به چینی چەوسێنەروە تێئەکۆشن، به درۆوە خویان بکنە پشتیوانی خەباتەکە و دۆستی جەماوەر. ئەمڕۆژانه کاتی که خاتەمیەکان و فڵان سیننەماگەرە و ورزشکارکارو کەسایەتیە ناسراوەکانی که بستراون به حکومەتەوە، له کوژرانی ژینای جوان، دلسۆزی و خویان شەرمەنده ئەکەن، ئەمە لە بەر توانایو هێزی ئێوە جەماوەری ڕنجبەر قارەمان و ئینقلابیە. ئەوانە له دەرجەی یەکەمدا تێئەکۆشن، خویان به دۆستی خەڵک پیشان دەن تا بتوانن، لە توندوتێژیو ڕقو قینی ئێوە سەبارەت به کاربەدەستانو نۆکەرانی ڕژیمی نەفامو (جەهل) خوێنمژی کۆماری ئیسلامی دابەزێنن. به کورتی، هەموو ئەم داشە ناسراوانە هەروەها کەسانێ که بوونیان گرێی خواردوە به کۆماری اسلامیەوە و ئەمڕۆژانه، بەهر بیانویەک دژی ڕژیمن، و ئەو تاکانەی که ساختەچین بە ڕواڵەت دۆستن له گەڵ لایەنە ڕفورمیستیه ساویلکەن، هەموو تێئەکۆشن که بخزینە ناو بزوتنەوەی جەماوەرو ڕخنە بکەن تا بتوانن خەباتی ئێوە به دڵی خویان کاناڵیزه بکەن. ئەمڕۆژانه ئەوانه دەم لە یەکیەتی ئەدەن مەبەستیان هەر ئەوە مەبەستەیە که لە ساڵی ١٣٥٧دا خومەینی فێڵباز له ژێر دروشمی “همە با هم” دوپاتی ئەکردەوە. ڕەنجبەرانی کۆمەڵگای ئێمە بۆ گەیشتن به سەرکەوتن زۆر پێویستیان به یەکیەتیە و ئەبێ بتوانن له ڕێزێکی یەک گردودا، دژی دوژمنانیان بجەنگن. بەڵام پەیوەنەی له گەڵ هێزەکانی جیاواز لە خەڵک هێزی “همە با هم” جگه لە تێشکانی بێ ئامانجی ئاکامێکیتری نیە.

٣ – لە کاتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک تلویزیونی “من و تو” و “ایران اینترناشناڵ” لە دەرەوەی وڵات به پروپاگەندای درۆ له بارەی ڕەزا شا و هاوکات دوژمنانی خەڵک له ناو ئێراندا، به ناردنی بەسیجی و جاسوسەکانی ئیتلاعات، بۆ ناو کۆبونەوەکانی دژ به حکومتی جەماوەر بۆ ئاسای کردنی درۆشمی “رضا شا ڕۆحت شاد” تێئەکوشن تا بی سەلمێنن که خەڵکانی ئێران داوکاری ڕژیمی پادشایەتی نفرین کراوی پەهلوین، پژواکی “مەرگ بۆ سەتمگەر چ شا بێت چ ڕهبر” و “مەرگ بر دیکتاتۆر” له لایەن جەماوەری ئێنقلابی له خۆ پیشاندانەکانی ئەم دوایانەدا، لە لایەکەوە، هیمای هۆشیاریو بەرزبونەوەی ئاگا و فامی جەماوەری نەترس و قارەمانی ئێمەن و لایەکیتروە وەڵامێکی ددان شکێنه بۆ تەقالای بێهودەی ئەو کۆنەپەرستانه.

٤ – تێبینێکی دیارتر، درۆشمە و ووتوێژەکانه که بە شانازیەوە، یەکیەتی ئینقلابی له نێوان خەڵکەکانی ئێراندا پیشان ئەدا، وەک یەکێ لە درۆشمانه “آذربایجان اویاخدی، کوردستانا دایاخ دی” واتا “ئازەربایجان وشیاره، پشتیوانی کوردستانه” یا “از کوردستان تا تهران، ستم علیه زنان” یا “کوردستان، کوردستان، چشم چراغ ایران” که لە شاری ڕەشت، وترا. ئەم درۆشمانه هەموو یەکگرتوی نیوان خەڵکەکانی ئێرانیان نێشانداو وەڵامێکی ددان شکێنه بۆ ناسیونالیستەکانی بەرچاو تەنگ که له دەورانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیدا له هەر فرسەتێک بۆ بەڵاوە پێکردنی جەماوەری ئێران تێکۆشاون.

١١ – لە دوایدا، حەزەکەم پێداگرم که یەک گرتنو چەک هەڵگرتن تەنیا ڕێگای خەباتە بۆ ڕزگاری جەماوەری لە بەند کراوی ئێران له تەنگوچەڵمەی دەسەڵاتی ئیمپریالیستەکان و سەرمایەدارەکانی ناووە هەر وەها کۆماری ئیسلامی. به هیوای اوه خەباتی دڵاوەرانە ئیستا که قارەمانیو فداکاریەکانی شیاوی ڕێزلێ گرتنە بەم مەبەسته و گەیشتن به سەرکەوتنی هەتاهەتایی ڕچەشکێن بێتو بڕواتە پێشەوە.  

سەرئەنجام سەرکەوتن بو جەماوەری له بندکراوی ئێمە و سەرشۆڕی و تێشکاوی و پەستی بو دوژمنانمان.

ئەشرەفی دێهقانی 

خەرمانانی ١٤٠١

About Post Author